
ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتيی باڵیۆز عهلی ڕزا گوينهى، بهڕێوهبهرى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له وهزارهتى دهرهوهى توركيا کرد. لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەنديی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
پێویستیی جارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێم و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتيکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
Facebook Comments Box