
مەسرور بارزانی بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسوڵمانانی جیهان دەکات
بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( دروودی خودای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر، دەرفەتێک بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی بەها و بنەما بەرزەکانی مروڤایەتی و پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی و بەیەکەوەژیان و دادپەروەری.
یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/9/4
Facebook Comments Box



