جیهان

ستارلینک وەستا

پێگەی فەرمی کۆمپانیای”ستارلینک”ـی تایبەت بە دابینکردنی پەیوەندییەکان لەڕێگەی مانگە دەستکردەکان کە ئیلۆن مەسک خاوەندرێتی دەکات ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە پچڕاوە و وەستاوە.

کۆمپانیاکە لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیوویەتی؛”ستارلینک” ئێستا دووچاری پچڕان بووەتەوە و ئێستا خزمەتگوزارییەکانی وەستاوە، تیمەکانمان لە هۆکارەکەی دەکۆڵنەوە.

پێگەی”داون دیتیکتۆر” بڵاوی کردەوە، زیاتر لە 43 هەزار بەکارهێنەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئێستا بێ خزمەتگوزاری”ستارلینکن”

“ستارلینک” کە کۆمپانیای(سپێس ئێکس)ـی ئیلۆن مەسک بەڕێوەی دەبات، لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەو وڵاتانە دابین دەکات کە گرژی و ئاڵۆزییان تێدایە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button