
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ و ڕاگەیاندنەکانی پۆلیسی ناوچەکان، لەماوەی دوو رۆژدا 4 تەرم لە سنوری یەکێتی دۆزرانەوە.
دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٤۳ ساڵ گەیەنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە، کە ئاسەواری فیشەک بەسەریەوە بووە.
پۆلیس ڕاشیگەیاند، رووداوەکە لە شوێنی کارەکەی کە دووکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی بووە لە سنووری خورماڵ روویداوە.
هەر دوێنێ، دوو تەرمی دیکە دۆزرانەوە کە، یەکێکیان بە هەڵواسراوی لە نێو پارکی هەواری شاری سلێمانی دۆزرایەوە و ئەوەی دیکەش لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە نزیک تونێلی پێشرەو دۆزرایەوە!
ئەمڕۆش دووشەممە، تەرمی هاوڵاتیەکی دیکەی تەمەن 50 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەلادزێ، دۆزرایەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، خەڵکی سنورەکانی یەکێتی هێشتان قەتڵ و عامەکەی 21ـی ئابیان لەبیرنەچۆتەوە کە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بە دەیان گەنجیان کوشت و دەیانی دیکەش تاوەکو ئێستا بێسەر و شوێنن.



