
حکومەتی هەرێمی کوردستان رووماڵی “تاوان” لە کەناڵەکانی میدیایی قەدەخە دەکات و دەڵێت، “رێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی رووداوی تاوان، تۆمەتباران، شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و رووماڵی بکەن.”
رۆژی پێنجشەممە، 18-09-2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکە لەسەر داواکاریی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای کردووە، “بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی، كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگە نەدرێت رووماڵی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت.”
دەستەکە داواکەی لەپێناو “سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ” کردووە.