
كۆبوونەوەی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا دەستیپێكرد، پێشبینی دەكرێت دوای كۆبوونەوەكە، ڕێككەوتنی سێقۆڵی واژۆ بكەن.
شاندێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە لە هەولێرن، ئەم شاندە لەلایەن وەزیری نەوتی عێراقەوە سەرپشك كراون بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكان.
كۆبوونەوەكە دەستی پێكردووە و چاوەڕێ دەكرێت هەر ئەمڕۆ، ڕێککەوتنەکە لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان، لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی باكوور واژۆ بكرێت، لە ڕێککەوتنەکە كۆمپانیای نەوتی باكوور وەك وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕێككەوتنەكە واژۆ دەكات.
Facebook Comments Box