کوردستانهەواڵ

کورد وسوونەکان بۆ چارەسەری کێشەکان داوای گفتوگۆ دەکەن

دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشوازیکردنی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نەوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی “هاوپەیمانی سەروەر”ی کرد، رایانگەیاند “جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کرایەوە”

بەگوێرەی پێگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووک”، لە دیدارەکەی مەسڕوور بارزانی و حەلبووسی و خەنجەر دا هاتووە: لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا.

لە درێژی ئەوە دیدارەشدا هەرسێ کیان ڕایانگەیاندووە: جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کرایەوە.

دیداری مەسڕوور بارزانی. محەممەد حەلبووس. خەمیس خەنجەر. وێنە: پیگەی سەرۆکی حکوومەت لە فەیسبووک

دوای گرژییەکانی چەند مانگی ڕابردووی عێراق و هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار و پێكهێنانی حکوومەتی عێڕاق هەر بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button