کوردستان
لە سنووری رانیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک سماقووڵی لە سنووری قەزای رانیەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندارن.
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند: “رووداوەکە نزیک کاتژمێر 01:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە”.
گوتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین دەڵێت، لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا پێنج کەس هەبوون، سێیان گیانیان لەدەستداوە و دووەکەی دیکەش بریندارن.
پۆلیسی ئێشگکریی هاتووچۆی راپەڕین چووەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی یاسایی کردووەتەوە.
عەلی عەبدوڵڵا گوتی: “هەر پێنج قوربانییەکە لە رەگەزی نێرن و نەتەوەی عەرەبن”.
تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە براونەتە دادپزیشکی رانیە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
Facebook Comments Box