کوردستانگرنگهەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 01ـی ئۆکتۆبەری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات. 

بڕگەی یەکەم:

تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی نوێی هەرێمی کوردستان و خەرجییەکان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بابەتی پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەم بڕگەیە.

(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار بۆ ئه‌نجوومه‌ن ده‌خرێته‌ڕوو).

بڕگەی دووەم:

هەڵوەشاندنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ئەنجوومەنەکە ژمارە (2132) لە 02-11-2020 کە بڕگەکانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (1)ی ساڵی 2021 که به نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3382) لە 15-09-2025، ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری داد و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئه‌نجوومه‌ن ده‌خرێته‌ڕوو).

بڕگەی سێیەم:

پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکراوە، لە پێناوی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پێدانی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ڕێبەری سەلامەتی.

(ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزیری ناوخۆ بۆ ئەنجوومەن دەخرێتەڕوو).

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button