کوردستانگرنگهەواڵ

پایسکلێک سەدان کەسی لە بێئاوی رزگارکرد

سی ساڵی رەبەقە ئەم پاسکیلە بەمجۆرەیە و سەرەڕای کارنەکردنیشی هەروا خۆشەویستە لای خاوەنەکەی، مام ئەحمەد  و دراوسێکانی نەک جارێک بە هەزاران جار سودیان لەم پاسکیلە وەرگرتووە ئەویش نەک بۆ رۆیشتن، بەڵکوو بۆ ڕاکێشانی ئاوی بیرەکانی ئەو کاتی دارەتوو.

 پاسکیلەکە دو سوکان و یەک رینگی بێ تایە و جوتێک پێدانی هەیە، مام ئەحمەد پیشانمان دەدات چۆن کاتی خۆی  تەنافێکیان  لە ڕینگەکە هەلکێشاوە و و بە ماتۆری ئاوەکەیان بەستووەتەوە و بە سود وەرگرتن لە پێدانی پاسکیلەکە ، تەزووی کارەبایان بەرهەم هێناوە و بەمجۆرە ئاویان لە بیرەکان دەر‌هیناوە.

ئەحمەد سەعدوون، هاووڵاتیی، ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، رایگەیاند: ئەو دەمی ئاوی خواردنەوە کەمبوو، هاووڵاتییان بەدوای شتێک دەگەڕان ئاویان پێ بگات، بیرۆکەی ئەم پایسکلە بۆ وەستایەکی کارەبای دراوسێمان دەگەڕێتەوە، پێشنیازی بۆ کردین و ئێمەش بە 60دینار کڕیمان، بە دوو کەسمان نزیکەی دوو کاتژمێرمان پێویستبوو تاوەکوو بەرمیلێک ئاومان پێ دەگەیشت.

عەبدولستار کوری مام ئەحمەدە و چەندین ساڵە بە پێشنیاری ئەو پاسکیلەکە هەلگیراوە،،بەراوردی ئێستا و رابردووی شارەدێیەکان و بەو بەوجۆرەی  باسیدەکات، ئەو دەڤەرە بە هۆی نەبونی ئاو وەزاڵە هاتبون و گەیشتنی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو هاوڵاتیان حەسانوەتەوە و پاسکیلەکەش بووەتە چیرۆکی دانەبراوەی دارەتوو و دانیشتوانی

عەبدولستار ئەحمەد باغمەرەیی، هاووڵاتیی، رایگەیاند گوت: ئەم پایسکلە گوزارشت لە سەردەمێک دەکات کە بێئاوی بوو لەو سنوورە.

باغمەرەیی ئاماژەی بەوە دەکات، هەروەک چۆن ئێستا هاووڵاتییان دڵخۆشن بە پرۆژەی ئاوی خێرای فریاگوزاری هەولێر، ئەوکاتیش لە ماڵی ئێمە میوان داوەتکران و خواردنێکی زۆر دروستکرا و یادگاریەکی لەبیرنەکراوە و بووەتە ڕەمزێک بۆ ئێمە و لەلای خۆمان هەڵگرتووە.

سێ دەیە بە سەر بەکارهێنانی ئەم پاسکیلە بۆ بەرهەمهێننای تەزووی کارەبا و راکێشانی ئاوی بیرەکان تێدەپەرێ، ئەو کات بە 60 دینار کریوییانە و ئێستا بوەتە یادگاری سی ساڵەی ئەم خێزانە و دانیشتوانی شارەدێی دارەتوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button