کوردستانهەواڵ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5،مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق كرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
باڵیۆزی ئیندۆنیسیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دۆخی گوزەران و ئاسانکاریی و هاریکاری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕەوەندی ئیندۆنیسی لە هەرێمی کوردستان کرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button