کوردستانگرنگ

وەزارەتی دارایی: دووشەممە مووچە دابەشدەکەین

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، مووچەی مانگی تەممووزە و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەریدەگرن.

باسی لەوەش کردووە، “هاوکات مووچەی مانگی تەممووز و مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (2025)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (01-07-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەت دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.   

رۆژی دووشەممە (6ی تشرینی یەکەمی 2025) مووچەی مانگی تەممووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. 

هاوکات مووچەی مانگی تەممووز و مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (2025)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای (01-07-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button