
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8, مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر ، لەگەڵ کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێبەرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆکی پارتی، داوای لە کاندیدانی پارتی کرد کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەشێوەیەکی شارستانی ، بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن و نموونەیەکی باش و ڕەوشت بەرزیی کادیرانی پارتی بن .
جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی کردەوە کە پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێز دەبێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبن. گوتیشی پارتی نەک تەنیا داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بەڵکوو پشتیوانیی لە مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق دەکات.
جێگری سەرۆکی پارتی ، جەختی کردەوە کە ئەگـەر پـارتـی نـەبـووایـە ئێسـتا شـتێک نـەمـابـوو بـە نـاوی هـەرێـمی کوردستان ، چونکە زۆر لایەن داوایان دەکرد کە سازش لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت، بەڵام پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی بـە هــەمــوو هــێزێــکەوە، بــەرگــری لــە مــافــە ڕەواکــانــی خــەڵــکی کــوردســتان کــرد و لــە ژێـــــــر هـــــــیچ فـــــــشارێـــــــک ، ئـــــــامـــــــادە نـــــــەبـــــــوو ســـــــازش لـــــــە مـــــــافـــــــە نـــــــەتـــــــەوەیـــــــی و نیشتمانییەکانمان بکات، چونکە پارتی هەرگیز پاشکۆیەتی قبوڵ نەبووە و قبووڵیش ناکات.
جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە نەک مەرکەزی و هەرێمی کوردستانیش، هەرێمێکی فیدراڵی و دەستوورییە و دەبێت لەو چوارچێوەیەدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام بە داخەوە .
لە عێراق دەستوور پێشێل کراوە و بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ڕۆڵی کورد کەمکرایەوە بەڵام ئێمە هەرگیز ڕازی نابین مافەکانمان پێشێل بکرێن و دەبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.
جێگری سەرۆکی پارتی، دووپاتی کردەوە کە ئەندامان و کاندیدانی پارتی بە سەربەرزییەوە دەتوانن بە خەڵک بڵێن کە ئێمە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆمانین و خاوەنی دەستکەوت و پڕۆژە گەورەکانی کوردستانین ، خاوەنی پێشکەوتنی هەمەلایەنە و ئاوەدانیی کوردستانین .
ئامادەییشی دەربڕی کە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنتاتنانی ژێرخانی ئابووری و ڕێگەوبان و دابینکردنی ئاوو کارەبای بەردەوام و کاراترکردنی سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هاوبەش بکەین و لەم ڕووەوە ، هاوکاربین لە باشکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.