
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجیا پێشوازی لە هەریەک لە کلێمێنس زێمتنەر باڵیۆی نوێی یەکێتیی ئەوروپا و دانيێل كرێبهر، باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆی نوێی یەکێتیی ئەوروپا، و باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق كرد، کە هەردوو باڵیۆز تازە لە عێراق دەستبەکاربوونە.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکان بوو.
لایخۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
