کوردستانگرنگهەواڵ

ناوەندی البیان: حزبێک یەکەم دەبێت لە هەڵبژاردنی عێراق

ناوەندی “البیان” بۆ توێژینەوە و پلاندانان ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێی لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە نیازی بەشداریکردن و دەنگدانی ھاووڵاتیان دەکات، بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكەش پارتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە حیزبی یەكەم دەبێت لەسەر ئاستی عێراق.

11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارە 275 بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکات و لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.

بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکەی ناوەندی “البیان” بۆ توێژینەوە و پلاندانان، “ئیئتیلافی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان” کە لە حەوت لایەنی سیاسی و ژمارەیەك كەسایەتیی پێكهاتووە و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی دەکات وەک هاوپەیمانیێتی پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، بەدوایدا وەک حیزب، پارتی دیموکراتی کوردستان و پاشان پارتی تەقەدووم دێن.

 لە ڕاپرسییەکەدا بۆچوونی سێ هەزار کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقی وەرگیراوە، لە ڕێگەی پرسیارنامەیەکی یازدە پرسیارییەوە. بەشداربووان بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی لەسەر بنەمای زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق (لەوانەش پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان) ھەڵبژێردرابوون.

 بەشداربووانی ڕاپرسییەكە لە سەرووی تەمەنی 18 ساڵییەوەن لە ڕەگەزی نێر و مێ، ماوەی یازدە ڕۆژی خایاندووە، لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025 تا 11ـی تشرینی یەکەمی 2025.

 بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لە سەرانسەری عێراق ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:

1.    ئیئتیلافی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (سوودانی): پلەی یەکەم.
2.    پارتی دیموکراتی کوردستان: پلەی دووەم.
3.    پارتی تەقەدووم (محەممەد حەلبووسی): پلەی سێیەم.
4.    ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی): پلەی چوارەم.
5.    بزووتنەوەی سادیقون (قەیس خەزعەلی): پلەی پێنجەم.
– یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پلەی 26 دێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button