جیهانهەواڵ

“دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم”

بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، سەرۆکی ڕووسیا داوایەکی قورسی لە ترەمپ کردووە کە چەندین ساڵە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، ئۆکرانیاش بە تووندی دژی ئەو هەنگاوەی ڕووسیایە.

 ماوەی 11 ساڵە پووتین هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا دەدات و شکست دەهێنێت، و هێزەکانی ئۆکرانیا بە هەموو هێزیانەوە لەو ناوچانەدا جێگیر بوون کە بە بەربەستێکی سەرەکی دەزانن لە بەرامبەر پێشڕەوییەکانی ڕووسیا بەرەو پایتەختەکەیان.

 دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکیان ڕاگەیاندووە، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای کردووە کە کیێڤ بە تەواوی کۆنترۆڵی دۆنێتسک ڕادەست بکات، کە ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایە، وەک مەرجێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی ڕووسیا وتوویەتی، ئامادەیە دەستبەرداری بەشێک لە دوو ناوچەی دیکەی ئۆکرانیا بێت کە بەشێکی لێ داگیر کردووە، ئەوانیش زاپۆریژیا و خێرسۆنن، لە بەرامبەر کۆنترۆڵی تەواوی دۆنێتسک.

 بڕیارە ترەمپ لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە هەنگاریا لەگەڵ پووتین کۆبێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەسەر چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button