
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا یەک مووچە، بەشێکی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دوو مووچە وەردەگرن.
پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچێت، هەفتەی داهاتوو هەزاران مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست مووچەکانیان خەرج دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەکشەممە 02-11-2025 مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە هەمان ڕۆژ هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی هەشت و مووچەی مانگی دووی ساڵی 2025ـی ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە دوای 01-07-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.



