کوردستانگرنگهەواڵ

هەولێر.. دوو کەس دەستگیرکران کە دزییان لە بەشەناوخۆیی کچان کردبوو

نووسینگەی رۆژئاوا لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە هەولێر، دوو کەسیان دەستگیرکرد کە دزییان لە بەشەناوخۆیی کچان کردبوو، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و “پێشیبینیی دەکەیین تۆمەتبارەکان تاوانی دیکەشیان ئەنجامدابێت”.

ئەو کچانە قوتابیی زانکۆ بوونە، بۆ مانەوە خانوویەکیان بە کرێ گرتبوو و تێیدا دەمانەوە، دوای وەرگرتنی پشوویی هاوینە چوونەتە ماڵەوە، کە هاتوونەتەوە بۆ شوێنەکەیان، کاڵا و پێداویستییەکانیان لەلایەن دوو کەسەوە دزرابوون و دوای ئاگەدارکردنەوەی پۆلیس، دوو کەسەکە دەستگیرکران و بەپێی ماددەی ٤٤٦ـی یاسای سزادانی عێراقی، ئەو دوو کەسە بەندکراون.

بەپێی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، کاڵا و پێداویستییەکان دەستی بەسەرداگیرا و بۆ خاوەنەکانیان دەگەرێندرێنەوە، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکە؛ دەست بەسەر دوو دەمانچەشدا گیراوە.

لێنزنیوز – هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button