کوردستانهەواڵ

پارەی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەکرێت

بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا پەیوەندی بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە کردووە و دڵنیایی پێدراوە کە سەرجەم کێشەکانی بەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ چارەسەر بوون، بڕیاریشە ئەمشەو ڕێکارەکان تەواو بکرێن بۆ ئەوەی سبەی پارە بگاتە هەرێمی کوردستان.

 بەرپرسە باڵاکەی کورد لە بەغدا، رایگەیاند: “تەیف سامی پێی وتووم: نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ هیچ کێشەیەکی نەماوە، هەوڵدەدەم ئەمشەو تا بەیانی ڕێکار و نووسراوەکان تەواو بکەم. بەردەوام لەگەڵ تەیف سامی لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە سبەی پێنجشەممە پارە بگاتە هەرێمی کوردستان، چونکە کات نەماوە.”

 بەگوێرەی قسەکانی بەرپرسە کوردەکە، دواکەوتنی ناردنی پارەکە تا ئەم کاتە پەیوەست بووە بە داواکارییەکی تەیف سامی لە وەزارەتی نەوتی عێراق، کە داوای زانیاری کردبوو لەسەر بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا.

کەمێک پێش ئێستا، وەڵامی وەزارەتی نەوت گەیشتووەتە دەستی وەزیری دارایی و ئەو بەربەستە نەماوە. تەیف سامی، کە دوێنێ بەڵێنی دابوو بە زووترین کات پارەکە بنێرێت، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکار و نووسراوەکانە تاوەکو پێش کۆتایی هاتنی هەفتە پارەکە ڕەوانە بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button