دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داوا لە وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا، ڕێککەوتی دەسپێکردنی خوێندی ئەمساڵ (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە بەر بەرزی پلەکانی گەرما، دوابخرێت. وەزیری پەروەردە ڕوونکردەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە “هیچ پلانێک بۆ دواخستنی دەوام نییە و لەکاتی خۆیدا خوێندکاران دەچنەوە خوێندنگەکان”
ئاڵان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت “ساڵی رابردوو ١٤ـی ئەیلوول دەوامی خوێندنگەکان بۆ خوێندکاران دەستیپێکردووە و ئەمساڵ لە ١٣ـی ئەیلوولدا دەستپێدەکات”
لەبارەی دەوامی خوێندنگاکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە ڕوونکردنەوەکەی وەزیری پەروەردە هاتووە ” نزیکەی پێنج هەزار فێنککەرەوە کڕاوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەوەی قوتابییان گەرمایان نەبێت و لە کەشێکی ئارامدا بخوێنن”
بڕیارە رۆژی سێ شەممە ١٣ـی ئەم مانگە؛ دەوامی خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکات و زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لێبدرێت.
– هەولێر