جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستڕاپۆرتگرنگهەواڵ

بۆ یەکەمجار زانیاری فەرماندە باڵاکانی سووپای ئەلیکترۆنی ئێران بڵاودەکرێنەوە

بۆیەکمجار ناسنامەی فەرماندە باڵاکانی سووپای ئەلیکترۆن (سایبێر)ی لە سووپای پاستارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاشکرا دەکرێن و بڵاودەکرێنەوە.

دوای ئەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەزیر و وەزارەتی “ئیتڵاعات”ی کۆماری ئیسلامی ئێرانی، بەتۆمەتی هێڕشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، خستە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی خۆی.

 پێشتریش ئەلبانیا گشت پەیوەندییە سییاسی و دپلۆماسیەکانی بە هۆی ‌هێڕشی ئەلیکترۆنی ئێڕانەوە، پچڕاند.

وێنە و زانیاری فەرماندە باڵاکانی “سووپای ئەلیکترۆن”ی یا “سووپای سایبێر”ی کە بەشێکی گرینگی سووپای پاستارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئاشکرا و بڵاودەکرانەوە

کەناڵی تەلەفزیۆنی (ئیران ئینترناشناڵ) کە بارەگاکەی لە لەندەن-ی پایتەختی شانشینی یەکگرتووی بەریتانایە، لە ڕاپۆرتێکدا، بۆ یەکەمجار زانیاری وورد لە بارەی فەرماندە باڵاکانی سووپای ئەلیکترۆنی کۆماری ئیسلامی ئێڕانی ئاشکراکردوە.

دیمەنێک لە ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی: Iran Internatonal

لە چەند ڕۆژی ڕابردووسدا، کۆمپانیای “مایکڕۆسۆفت” ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ” چوار گرووپی هاکەر سەربە کۆماری ئیسلامی ئێرانن، کە هەندێکیان لە دەرەوەی ئێران بەرێوەدەبردرین، هیڕشە ئەلیکتڕۆنییەکانیان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی مایکڕۆسۆفت: ئەم چوار گرووپە دەستیان بەهەمان سەرچاوەگەییشتووە کە پێشتر گرووپی هاکەری “یوروپیم” سەر بە وەزارەتی ئیتڵاعات کە ماوەی یەک ساڵ جەندین هێڕشی ئەلیکتڕۆنیان ئەنجامدابوو.  

محەممەدباقڕ شیرینکار، بەرپرسی چەند هێڕشێکی ئەلیکتڕۆنی بووە، پڕژەیەکی بەناوی (سەییاد) بەرێوەبردووە. باقڕی لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩یە و نازناوی (موجتەبا تێهارن) هەیە.

شیرینکار پێشتر لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوی خرابووە لیستی سزدراوەکان.

محەممەدحوسێنی شیرینکار برای محەمەدباقڕ. یەکێکی ترە لەو کەسانەی ناوی لە ڕاپۆرتەکەی ئیران ئینترناشیناڵ هاتووە. بەرپرسیاری لە “هەواڵگری ئیتڵاعاتی سووپا”دا هەیە.

ڕاست: محەممەدحوسێنی شیرینکار .چەپ:محەممەدباقڕ شیرینکار. وینەکان: Iran INternational

 مەهدی هاشمی توغرەجێردی، فەرماندەی “سایبێری ئەلیکتڕۆنی” سووپای پاستارنی کۆماری ئیسلامی ئێران-ە.

مەهدی هاشمی توغرەجێردی، فەرماندەی سایبێری ئەلیکتڕۆنی. وێنە: Iran International

حەمیدڕەززا لەشگرایان، مامۆستای زانکۆی “ئیمام حوسێن”ی ئێرانە و چەندین وتار بەو ناوە لە زانکۆی ناوبراوەوە دانراوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە “لەشگرایان بەرپرسی تیمی (ئیتڵاعاتی سیانزە)بووە، بەرپرسیارییەتی هێڕشی ئەلیکتڕۆنی بۆ سەر کەشتیگەلی ڕۆئاوای و دامەزاروەی وەک وێستگەی بەنزین بووە لەسەر ئاستی جیهانی ” لە ئەستۆی یەکەی سانزەبووە.

حەمیدڕەززا لەشگرایان وێنە: Iran International

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم کەناڵە فارسی زمانە،  “وەزارەتی ئیتڵاعات” و”ئیتڵاعاتی سووپای پاستارن”  وەک دوو دامەزراوەی سەرەکی هەواڵگری و ئەمنی ئیڕان. دەستیان بە پەرەپێدانی هاووکاری یەکترکردووە.   ساڵی ڕابردوو، گرووپی “سەیاد”  ” فڕۆکەخانەی تیرانا”ی ووڵاتی ئەلبنیایان هاک کردبوو، بە قسەی ڕاپۆرتکەی تەلەفزیۆنی “ئیران ئینتیرناشاڵ” ئەنجامی ئەو هاوکارییە بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button