بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، ئاگاداریی گشت هاوبەشانی کارەبا (جۆری ماڵان) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای شەقڵاوە دەکاتەوە، ئەوانەی قەرزی کارەبایان لەئەستۆیە، دەتوانن پارەی کارەبای خۆیان بدەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات: ئەم مانگە کرێ کارەبا چەندیان بۆ هاتووە ئەوەندە بدەن. ئەوەی لەتوانایدا هەیە دەتوانێت بڕی قەرزەکەشی بگەڕێنێتەوە یاخود بەشێک لە قەرزەکەی بە ئارەزووی خۆی بگەڕێنێتەوە.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە قەرزی کەڵەکەبووی کرێی کارەبا لەسەر هاووڵاتییان زۆر بووە و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوەش بۆ ئاسانکاری هاووڵاتییان، ئەو بڕیارەی داوە تاوەکو بتوانن قەرزی کەڵەکەبووی خۆیان بدەنەوە.
Facebook Comments Box