
مارک ساڤایا، نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ جۆو ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی جارێکی دیکە عێراق گەورە دەکەینەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، مارک ساڤایا، نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی “کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ جۆ ویلسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی کرد، ئاماژەی بەوەشدا، جارێکی دیکە عێراق گەورە دەکەینەوە.
لای خۆیەوە، جۆو ویلسۆن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا کەلەپشکی کۆمارییەکانە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵە بە میوانداریکردنی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق، کۆبوونەوەی نێوانیان دەربارەی دۆخی عێراق بە گرنگ وەسف کرد.
جۆو ویڵسن ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ نێردەی تایبەت بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و ڕزگارکردنی لە دەستی ئێران، دەشڵێت، “کەسێک لە ساڤایا شایستەتر نییە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات بۆ سەرۆک ترەمپ.”
جۆو ویلسۆن، لە پۆستەکەی ‘ئێکس’دا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نێردەی ترەمپ بڵاوکردەوە، کە ئاڵای عێراقی بەدەستەوەیە، ئاڵای ئەمەریکا لە پشتیانەوە و ئاڵای نوێی سووریاش لە تەنیشتیەوە.



