
پارێزهری لاهور جهنگی داوا له دەستەی مافی مرۆڤی كوردستان دهكات، لەنزیکەوە چاودێری کەیسی دهستگیركراوانی لالهزار بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: بورهانی رەشەی گوڵە، پارێزەری لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی و کەیسی دەستگیرکراوانی لالەزار سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کرد و لەگهڵ سلێمان موحسین بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن كۆبووهوه.
دەستەکە ئاماژەی بەوە داوە، له كۆبوونهوهكهدا پارێزهرهكهی لاهور جهنگی ئاماژەی بە ڕێککارەکانی ڕاییكردنی ڕێکكارهكانی کەیسی دەستگیرکراوانی لالەزار کرد و داواشی له دەستەی مافی مرۆڤ كرد، لەنزیکەوە چاودێری ئەو کەیسە بکات.
هەروەها دهستهی مافی مرۆڤ دووپاتیكردهوه، لەهەرکوێ پێویست بكات، دهستهكهیان بەدواداچوون بۆ ئهو كهیسانه بێ جیاوازی دهكات و چاودێرییان دهكات.
درەنگانی شەوی پێنجشەممە 21ـی ئابی 2025، هێزێکی زۆری یەکێتی کە پێکهاتبوون لە (کۆماندۆ، ئاسایش و دژەتیرۆر) بەرەو لالەزار شوێنی نیشتەجێبوونی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل جوڵەی پێ کرا و چواردەوری شوێنەکەیان گەمارۆ دا.
بەرەبەیانی هەینی 22ـی ئابی 2025، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی یەکێتی و هێزی دووپشکی سەر بە لاهور شێخ جەنگی ڕوویدا، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندی چەکداری کە بۆماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزەکانی یەکێتی کوژراون و 19ـی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی براشی دەستگیر کران.



