
شاجوانی فینلەندا و مۆدێلی سلێمانی !
لەسەر یەک جوڵە، شاجوانی فینلەندا نازناوەکەی لێوەرگیرایەوە، هەرچەندە داوای لێبوردنیشی کرد، بەڵام قبوڵنەکرا
ئەی هێڤی خان بەتەمای چییە؟
هێڤی، خانمە مۆدێلی سلێمانی، کە بە دزینی فکرەی کابرای مەعرەزچی سنوری خەبات دەستی بە ئیش کرد و بەو دزییە خۆی دەوڵەمەند کرد، ئێستا ئاڵای کوردستانی خستوەتە ژێر قاچەکانی و قۆندرەی پاژنە بەرز!
لەسەر ئەو رەفتارە، ئەو خانمە مۆدێلە، پێویستە داوای لێبوردن بکات، ئەگەرنا دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، چونکە ئەو کەسێکی ئاسایی نیە.
یاخود لانی کەم دەبێت، لەلایەن خەڵکی کوردپەروەر، کۆمپانیا و میدیا نیشتیمانییەکان، بایکۆت بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە وانە .
شاجوانی فینلەندا
لەو رۆژانە سارا دزافسی هەڵگری نازناوی شاجوانی فینلەندا، وێنەی لەگەڵ خانمە هاوڕێیەکی چینی بڵاو کردەوە، سارا لە وێنەکە چاوی ڕاکێشابوو و لاری کردبوو نووسیبووی: ” کاتێ لەگەڵ کەسێکی چینی نان دەخۆم”.
ئەو کارەی سارا وەک سوکایەتی بینرا و لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوانی فینلەندا،: بەتۆمەتی سوکایەتی و رەگەز پەرستی نازناوەکەیان لێوەرگرتەوە.
هەرچەندە سارا داوای لێبوردنی کرد و گوتی: کچەکە هاوڕێیەتی, جوڵەکە تەنها بۆخۆشی بووە و هیچ مەبەستێکی نەبووە، بەڵام قبوڵنەکرا و نازناوەکەیان لێوەرگرتەوە(وێنەکە لە کۆمێنتە)
پاشان سەرۆک وەزیرانی فینلاند، داوای لێبوردنی لە وڵاتانی ئاسیا کرد و ناوی نا ئابڕووچوونی “چاو لار” گوتی: شەرمەزارین و ببورن
بۆیە دوای سزادانی خانمە مۆدێل هێڤی، ئیشی موحافیزی سلێمانییە داوای لێبوردن لە کورد و کوردستانیان بکات
هانا چۆمانی



