کوردستانگرنگهەواڵ

پارتی شاندێک دەنێرێتە بەغداد

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆبووەوە و بڕیاریدا شاندێک بنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکان؛ ئەندامانی شاندەکە بریتین لە:

فازڵ میرانی
فوئاد حوسێن
نەوزاد هادی
ئومێد سەباح

جوان رۆژبەیانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند، پارتی دوو شاندی دانوستاندکاری پێکهێناوە، یەکێک بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و ئەوی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

گوتیشی، ئەو شاندەی بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی عێراق پێکهێنراوە، بڕیارە لە زووترین کاتدا بچێتە بەغدا.

جوان رۆژبەیانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوە کرد، لەوانەیە ئەو نەرمی نواندنەی پارتی پێش هەڵبژاردن دەیکرد، ئێستا نەیکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button