کوردستانگرنگهەواڵ

چوار کەس کوژران لەسەر کێشەی زەوی و زار

لە گوندێکی قەزای کەلار لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست دەبێت، بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون، سیانیان بران و یەکێکی دیکەیان ئامۆزای ئەو سێ برایەن.

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی خاڵ بەگ لە گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژراون و شەش کەسیش بریندارن، ئیستا تەرمەکان لە پزیشکی دادی کەلارن و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن و چارەسەر وەردەگرن.

د. ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایگەیاند، چوار تەرم هێنراونەتە پزیشکی دادی و حەوت برینداریش هێنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 بەپێی زانیارییەکان سێ براو ئامۆزایەک لە گوندی خاڵ بەگ لە سنووری گەرمییان لەکاتی نانخواردندا بوون، چەند کەسێک کە خەڵکی گوندەکەی خۆیانن هێرش دەکەنە سەریان و بە دەستڕێژی گوللە سێ برا و ئامۆزایەکیان دەکوژن و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار دەکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button