کوردستانهەواڵ

تەیف سامی: یەک دینار بۆ هەرێم نانێرم

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان نەکەن، ناتوانێت یەک دینار پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، هەرچەندە زۆربەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە باسی ناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی کوردستان کراوە و سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی ڕاسپاردووە بینێرێت، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکان لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی مانگی 10 نەکراوە.

 بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەم لەگەڵ تەیف سامی کرد، پێم وت مووچەی کوردستان هی مانگی 10 یە و لە عێراق هی مانگی 12یە، بۆیە پێویستە زووتر بینێریت.


لە وەڵامدا تەیف سامی وتی: لەگەڵ عێراق نەبێت ناتوانم خەرجی بکەم، ئەویش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە لە عێراق هێشتا دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکراوە، کەی موچەی چەند وەزارەتێکی خۆمان دابەش کرد هی هەرێمیش دەنێرم.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button