کوردستانگرنگهەواڵ

2 هەزار پارچە زەویی دیکە دابەش دەکرێن

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابەش دەکرێن.

رۆژی سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو رایگەیاند: “دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو کەسانە بەردەوامین کە شایستەن و مافی وەرگرتنیان هەیە. هەر لەو چوارچێوەیەشدا سبەی لە وەجبەیەکی دیکەدا 2 هەزار پارچە زەویی دیکە دابەش دەکرێن.”

زەوییەکان دەکەونە رێگەی نێوان هەولێر و دهۆک. بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، “ئەو زەوییانە دەکەونە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و سبەی لە رێوڕەسمێکدا بە تیروپشکی ئاشکرا دابەش دەکرێن.”

پارێزگاری هەولێر روونیکردەوە، ئەو کەسانە سوودمەند دەبن کە پێشتر رەزامەندیی وەرگرتنی زەوییان هەبووە و فەرمانبەری هەموو وەزارەتێکی تێدایە. “تاوەکو یەک کەسی شایستە مابێت، بەردەوام دەبین.”

بەپێی بەدواداچوونێک، تاوەکو 04ـی ئەم مانگە لە هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە 60 هەزار پارچە دابەشکراوە، لە سلێمانی 20 هەزار پارچە و دەوروبەری شارەکە هیچ زەوییەکی دابەش نەکردووە؛ لە دهۆک زیاتر لە دوو هەزار پارچە و لە هەڵەبجە هیچ زەوییەک دابەش نەکراوە.

دابەشکردنی زەوی لە چوارچێوەی بڕیارێکی 27ـی ئاداری 2024 ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە بڕیاری دا زەوی بدرێتە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی سوودمەند نەبوون.

رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێ 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button