وتار

ئەم چوار رۆژنامەڤانە بەڕێزە؛داوای لێبوردن لە برادەرانی کوردسات دەکەمهەمووتان بزانن: من چی بڵێم ئەوە ڕاستە!

​ساڵی ٢٠٢٣ لە ستۆکهۆڵمی سوید، بەشانازییەوە لە خزمەت پڕۆفیسۆری گەورەی کورد، دکتۆر «مەغدید سەپان» Magded Sapan بووم.

وەک هەمیشە ئامۆژگاری کردم ، ئیدی باسی دۆخی کۆمەڵێک میدیای کوردی بۆ کردم کە لە چ قۆناغ و دۆخێکدان.

دوای شیکاری و ڕەخنە و تێبینییەکی زۆر، گوتی: لەو قوڕە هەر ئەو تۆزە بڵند دەبێت.؛ بۆیە ئەم دۆخە، ئەم میدیایەی لێ بەرهەم دێت.»

​ئێمە کاتی خۆی ئامانجمان بوو و خەونمان دەبینی گرەومان لەسەر ئەوە دەکرد «تۆڕی میدیایی رووداو» تێپەڕێنین، یان لانی کەم هێزی رووداو ڕابگرین!

کەچی نەک هەر نەمانتوانی، بەڵکوو ئێستا «ئاڤا میدیا»شی هاتۆتە سەر، واتا قەت قەت تا یەک ملیۆن ساڵی تر ناتوانین ئەو کارە بکەین.

​ئێمە لە رووی میدیایی هێندە خراپین، ئێستا کێبڕکێی (منافەسەی) «کوردماکس پەپوولە»شمان پێ ناکرێت، جا وەرە رووداو و ئاڤا!

​داوای لێبوردن لە برادەرانی کوردسات دەکەم؛ چونکە پێشتر ڕەخنەمان لێ دەگرتن، بەڵام ئێستا دەبینین کوردسات نەک هەر زۆر زۆر باشە، بەڵکوو ئێستا باشترین میدیای یەکێتییە؛ چونکە دەزانن چی دەکەن و چی دەڵێن.

​ئەو چوار هاوڕێ بەڕێزە (کاک ئەحمەد سەنگاوی، کاک بەهرۆز فەرەیدوون، کاک هادی سەلیمی و کاک نەورەس جاف) هەرچواریان هاوڕێی ئازیزن، لە باشترین میدیاکارانی کوردستانن.

کاتی خۆی من بە فەرمی لە پەڕەی فەیسبووکی خۆم ئامۆژگاریی هەموویانم کرد و وتارێکم نووسی بە ناونیشانی «هەنگوین بە تامی ژەهر».

​پێم گوتن: «نەچن بۆ کەناڵ ٨، چونکە بۆ ئێوە نابێت و جێگەی مرۆڤی زیرەک نییە، بەڵکوو تەمبەڵخانەیە.» بە قسەیان نەکردم،

کەچی ئێستا هاتوونەتە سەر قسەی من و تێگەیشتن کە کەناڵەکە بە کەڵک نایەت.

بۆیە ​من هەرچی بڵێم، هەر ئەوە ڕاستە!

هانا چۆمانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button