هەواڵ

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم هیوای سەرکەوتنتان لەم بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم .

ئوميدەوارین دەستەی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نوێنەران بە گشتیی، ڕۆلی گرنگیی خۆیان لە بواری یاسادانان و دەرکردنی پڕۆژە یاساکان لە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیدا ببینن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button