
بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم .
هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا ، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30
Facebook Comments Box



