
سەگەکانیش لە بەغدا پارێزراو نەبوون..
هەندێک لەو ئەو مرۆڤە بیانیانەی لە بەغدا دەژیان یان دەمانەوە، سەگەکانی سەر شەقامیش، ساڵێکی زەحمەت و پڕ ترسیان لە بەغدا بەڕێکرد، سەگەکان بە حەپین و ئەمریککیەکان بە زەنگی ئاگاداری، ترسی هێرشکردنە سەریان ڕادەگەیاند.
سەگەکانی بەغدا، بە چەکی جۆری تاپڕ لە شەقامەکان لادڕان! واتە، لیژنەیەک لە وەزارەتی شارەوانی، هەر سەگێکی بەرەڵایان بینیبا، راستەوخۆ تەقەیان لێدەکرد و لەناویان دەبردن! بەجۆرێک، لە یانزە مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 19 هەزار کەلاکی سەگ لە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەسەر یەک دانران!
لە هەولێر وانەبوو، زووتر و باشتر ڕێکارەکانی خۆپارێزی گیرانەبەر. لە ساڵێک و حەوت مانگ زیاتر لە 17 هەزار سەگ کۆکرانەوە. شێڵتەرێک بە گوژمەی 445 ملیۆن دینار دروست کرا، ئاو و نانیان بۆ دابینکرا، سێبەر و شوێنی حەوانەوەش، چاودێری تەندروستی بەردەوام دەکرێن تاوەکو ئێستاش..
لەولاوە، بەرپرسە بەغدادیەکانی وەکو پارێزگار، دەیگوت: “ڕێکارەکانمان بەگوێرەی یاسای تەندروستیی ئاژەڵە”، گاز لە خەڵک دەگرن، نەخۆشی هاری دەگوازنەوە، سیمای شاریان پیسکردوە، ترسیان لای منداڵان دروست کردون.
هەرچەندە، بەغدا ڕێژەی موسوڵمانی زیاتر لە هەولێر، بەڵام لەم ڕووەوە خڕاپتر ڕەچاوی ئاینەکەی کردوە، لە سورەتی (کەهف، ئایەتی 18 و 22)، سەگ وەکو ئاژەڵێکی بەوەفا نیشاندراوە، کە وەک پارێزەرێک لەگەڵ یارانی ئەشکەوتبووە.
لە گێڕانەوەکانی (بوخاری و موسلیم)دا، هاتووە، پێغەمبەر محەمەد (درودی خودای لەسەر بێت) فەرموویەتی: “سەگەکان ئاژەڵی پاک نین لەڕووی شەرعیەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئاژەڵێکی خراپن”.
ئەمریکییەکان لە 12 مانگی پێشوو و بگرە لە چەند ساڵی پێشووش، چەند جارێک نائارامی ئەمنییان لە عێراق ڕاگەیاند، کە کۆتاجار شەش مانگ پێش ئێستابوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی: “ئێستا عێراق لە بەرزترین ئاستی مەترسیە، کە (ئاستی چوارە)* و داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین، لە هەر بارودۆخێکدا بێت گەشت بۆ عێراق نەکەن”.
هەولێر، هەر نەبووە شوێنێکی ئارام بۆ سەگەکان، بەڵکو ئەمریکیەکانیش لەو شارە بێ ترستر بوون، زیاتر لە 796 ملیار دۆلاریان خەرج کرد، گەورەترین کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لەو شارە کردەوە، هێدی هێدی پەیوەندیە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ هەولێر باشتر کرد و ئێستاش لەهەوڵی باشتربوونی زیاترن.
*(ئاستی چوارەم) چیە؟: ئەمە توندترین جۆری ئاگادارکردنەوەیە، واتا ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
هۆکارەکان: تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، و ناسەقامگیریی ناوخۆیی.
محمد رەفیق کوردی



