
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تەنیا لە ئەمساڵ سێ ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە.
ساڵانە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و بۆنە تایبەتەکان، گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق تەنانەت وڵاتانی دراوسێ، سەردانی شاری هەولێر دەکەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ساڵی 2025 ساڵی خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو بەرامبەر ئاڵنگارییەکان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، توانی لەناو قەیرانەکاندا دەیان پڕۆژەی ستراتیژی خزمەتگوزاریی بکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێکی دیکەی ئەو پڕۆژانە دەکەونە خزمەت هاوڵاتییانەوە.
گوتیشی لە کەرتی گەشتیاری، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشەوە چووە هەر لە پڕۆژە گەشتیارییەکان تا دەگات بە تەواوی ئاسانکارییەکان بۆ هاتنی گەشتیاران بەوهۆیەوە ڕۆژانە 120 هەزار هاووڵاتی لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ساڵی 2025 زیاتر لە سێ ملیۆن 400 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای هەولێر کردووە.



