
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەنگی حەوت تەقینەوەی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیسترا، بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان تەقینەوەكان لە نزیك بنکەیەکی سەربازی لە باشووری پایتەختی وڵاتەکە ڕوویانداوە.
ئەم تەقینەوانە لەكاتێکدان كە ماوەیەكە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ڤەنزوێڵا دەكەن و بەوە تۆمەتباری دەکەن بووەتە سەرچاوەی هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاکی ئەمریکا، چەند جارێکیش واشنتن مانۆڕی سەربازی لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی ڤەنزوێلا ئەنجام داوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینەوەکان کارەبای بەشێک لە پایتەختی ڤەنزوێلا پچڕاوە.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە میدیای وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەوان “ئاگادار”ـی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەن کە باس لە ڕوودانی تەقینەوە و هەڵفرینی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ڤەنزوێلا دەکەن.
Facebook Comments Box



