کوردستانگرنگهەواڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دابەشکردنی بەشە خۆراکی هەرێمی کوردستان مەرجدار دەکات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق مەرج بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دادەنێت و بەو هۆیەوە ئێستا دابەشکردنەکە وەستاوە.

 خێزانەکانی هەرێمی کوردستان مانگانە لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بە نرخێکی زۆر ڕەمزی بەشەخۆراک وەردەگرن، ئەمەش کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

 سەروەر کەمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: “وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای کردووە بۆ هەر هاووڵاتییەک 250 دینار زیاتری لێ وەربگیرێت، بە بیانووی ئەوەی گوایە هەرێمی کوردستان 118 ملیار دیناری پارەی بەشەخۆراک قەرزاری حکومەتی عێراقە کە لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2021 لە هاووڵاتییان وەرگیراوە، لە کاتێکدا ئێمە ئەو پارەیەمان لە گواستنەوە و کۆگاکردنی خۆراکدا خەرج کردووە.”

گوتیشی: “وەزارەتی بازرگانیی عێراق دوو مەرجی هەیە؛ یان ئەوەتا 118 ملیارەکەیان بۆ بنێرین، یان لەم مانگەوە بۆ هەر هاووڵاتییەک 250 دینار زیاتر بەراورد بە ڕابردوو لێ وەربگرین؛ بەو هۆیەوە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم، هەرچەندە نێردراویشە، بەڵام ڕاگیراوە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button