
فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاس و پێزانینی قووڵی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەربڕی، ئەوەش لەبەرامبەر ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا بۆ ڕۆژئاوا دابینی کردووە.
مەزڵووم عەبدی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە “ئێکس” ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی قووڵی خۆی بۆ هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەربڕیوە.
٠ لە ڕاگەیێنراوەكەدا هاتووە “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنمان کردەوە.”
مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی مەسرور بارزانی كردووە بۆ ئەو هاوکارییە بەردەوامانەی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشکەشی ڕۆژئاوای كوردستانی دەكات “ئەمەش وەک ڕەنگدانەوەیەک بۆ گیانی هاوبەشی و بەرپرسیارێتیی هەردوولا لەم بارودۆخە سەختەدا.”



