کوردستانهەواڵ

کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان

بەشی پێشبینیی کەشناسیی هۆشداریی بەپەلەی دایە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی تێکچوونی کتوپڕی کەشوهەوا و هەورەبرووسکەی چڕ.

تیمی ڕاپۆرتەکانی فڕۆکەوانیی لە دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە فڕۆکەوانان لەو شوێنە مەترسیدارانەی لە نەخشەدا بە ڕەنگی سوور دیاریکراون دوور بکەونەوە و ڕێڕەوی گەشتەکانیان بپارێزن تاوەکو بارودۆخی ئاسمان بە تەواویی ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی نەخشە چاودێرییەکان، ئاسمانی ناوچەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان و دەوروبەری) تووشی ناجێگیرییەکی توند بوونەتەوە، کە تێیدا هەوری چڕی باراناویی مەودای بینین کەمدەکەنەوە و هۆکارن بۆ دروستبوونی چەخماخەی بەهێز.

 ئەم دۆخە وایکردووە کەشناسیی داوا لە فڕۆکەکان بکات بەردەوام لەگەڵ بورجی چاودێریی لە پەیوەندیدا بن تاوەکو لە کاتی پێویستدا ئاڕاستەی فڕینەکانیان بگۆڕن. هۆشدارییەکە لە کاتژمێر 09:30ـی شەو دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 01:30ـی دوای نیوەشەو بەردەوام دەبێت، کە وەک ڕێکارێکی پارێزگاریی خێرا بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران و ستافی فڕین دەبینرێت بەرامبەر ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە تێیدا فڕین دەبێتە سەرکێشییەکی مەترسیدار.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button