وەزارەتى خوێندنى باڵا، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ـى بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان کراوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 12ـی ئهیلوولی 2022، عەبباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە لێنزنیوزی ڕاگەیاند: ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ بۆسەرجەم دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراوە و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین، زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە راگهیهندراوێكی رۆژنامەوانییدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.
گوتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بەوەشکرد: دەرچووان لە بەیانییەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ، هەروەها “پێویستە دەرچووان بە باشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەىەوە دەتوانن فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە”.
لە هەرێمى کوردستان، 18 زانکۆى حکومى هەنە کە دابەشبوونە بەسەر شارەکانى هەرێمی کوردستان، هاوکات 18 زانکۆ یان لقی زانکۆیی تایبەت لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا کراونەتەوە.