ئابووریکوردستانگرنگهەواڵ

بە فەرمانی مەسروور بارزانی نەوتی سپی دابەش دەکرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند ” مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئابووری و دارایی ڕاسپاردووە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی کوردستان”

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکرێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، هاوڵاتییان پێویستی زیاتریان بە ئامرازە گەرمکەرەوەکان دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش هاوڵاتییان پشت بەو ئامرازە گەرمکەرەوانە دەبەستت کە بە نەوتی سپی کار دەکەن. ئەمەش وا دەکات هاوڵاتیان زۆرتر پێویستیان بە نەوتی سپی بێت. بە پێی بە دواداچوونەکانی تۆڕی هەواڵی لێنزنیوز لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە نێوان ٢٥٠ بۆ ٢٧٥ هەزار دیناری عێڕاقییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button