کوردستانهەواڵ

ئەوقافی سلێمانی: پێویستە دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان بەرز نەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، جەیلان سەباح، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافیی سلێمانی، لەگەڵ لێپرسراوی مزگەوتەکانی سنووری ئەوقافی (سلێمانی، چەمچەماڵ و شارەزوور) کۆبووەوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە: جەخت لەسەر زیاتر خزمەتکردنی مزگەوتەکان لەرووی کارگێڕی، پاکوخاوێنی، پاراستنی کەلوپەلی مزگەوت، رەچاوکردنی تەندروستی و مەرجی بیناسازی و بەرز و نزمیی بڵندگۆکان و رەچاوکردنی باری دەروونیی هاووڵاتییان کرایەوە.

سەبارەت بە دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان، هاوژین رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی، ئەوەی گوتووە: زۆرینەی مزگەوتەکان لەنێو گەڕەکەکاندان، هەندێکجار بەهۆی دەنگی بڵندگۆکانەوە هاووڵاتییان نیگەران بوونە، بەتایبەت ئەو ماڵانەی نەخۆش یان منداڵیان هەیە و “مزگەوتەکان ناچار دەکەین دەنگی بڵندگۆکانیان لە ئاستی نیوەدا بێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button