ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. مەسڕوور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنی پرسە و هاوخەمی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری پرسەی شاژنە “ئیلیزابێتی دووەم”ی لە شاری هەولێر کرد.
نووسینەگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەت بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکوومەت: لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.
بارزانی لە پەڕاوی تۆماری پرسەکاندا یاداشتێکی تۆمارکردووە و بەناوی حكوومەتی هەرێم و گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شانشین و حکوومەت و خەڵکی شانشینی یەکگرتوو کرد.
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، شاژنە ئیلیزابێتی دووەم، دوای ٧دەیە لە حووکمڕانی لە تەمنی ٩٦ساڵی کۆچیدوایکرد و بەگوێرەی دەستووری ئەو وڵاتە، ڕاستەوخۆ شازادەی جێنشین بووبە شای بەریتانیا.
شای نوێی بەریتانیا، نازناوی “شا چارڵزی سییەم” پێدار و سوێندی پاشایەتی خوارد.