کوردستانهەواڵ

کارکردن لە بەنداوی خنس دەستیپێکردەوە

دوای حه‌وت ساڵ لە وەستانی کارەکانی، جارێكی دیكه‌ كاركردن له‌ به‌نداوی خنس كه‌ به‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له‌ دهۆك هه‌ژمار ده‌كرێت، ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

میللەت عیسمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندی پارێزگای دهۆک، بە لێنزنیوزی ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 9 ملیار و ٢١٨ ملیۆن دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس تەرخانکردووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

گوتیشی: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا كارەکانی به‌نداوه‌كه‌ تەواو بکرێن، کە ساڵانە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

به‌نداوی خنس له‌سه‌ر رێگه‌ی گومل له‌ سنووری قه‌زای شێخان دروستده‌كرێت، به‌رزایی به‌نداوه‌كه‌ 145 مه‌تره‌، پانییه‌كه‌ی 35 مه‌تره‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button