دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دەردەکەوێت، کارمەندێکی هاتووچۆ هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییەک، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
هاتووچۆی هەولیر، ئاماژە بەوە دەکات، رووداوەکە هەفتەیەک لەمەوبەر بووە و ئەو کارمەندە لە ئەرکدابووە، هاووڵاتییەکە جنێوی پێداوە چونکە دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا گیرابوو، کارمەندەکەش کاردانەوەی هەبووە و هێرشی کردۆتە سەر.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەو کارمەندەی کە هێرشی کردۆتە سەر هاووڵاتییەکە بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ، بەندکراوە و سزای سەربازییش دەدرێت.
لە ڕوونکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، لە زاری وەزارەتی ناوخۆوە داوا لە هەموو کارمەندان و ئەفسەران دەکات، لەکاتی ئەرکدا دان بەخۆیاندا بگرن ولەهەر حالەتێکدا بێت، کاردانەوەیان نەبێت.
Facebook Comments Box