کوردستانگرنگهەواڵ

مەسعوود بارزانی بارەگای پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری کردەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢۲، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشوری لە ھەولێر کرد

لە مەڕاسیمەکەدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتارێکی پێشکەشی کرد و تیشکی خستە سەر پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان

ئەمە دەقی گوتارەکەیەتی:

بەناوی خودای گەورەو میھرەبان، ئامادەبووانی بەڕێز…
زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین لەم بۆنەیە، ئەمە نیشانەی ئەو پەیوەندییە مێژوییەیە کە سەد ساڵ لەمەوبەر دروستبوو لە نێوان ھەردوو شەھیدی گەورە، شەھید شێخ عەبدولسەلام بارزانی و مار شەمعوون، لەو سەردەمەدا بناغەی پێکەوەژیان و برایەتی دانرا، لەوە جوانتر و خۆشتر نییە لە وڵاتێکدا ھەموو وەکو برا پێکەوە بژین، گرنگ ئەوەیە ھەموومان خودا پەرستبین، ئەوە لە ھەمووی گرنگترە، بۆ ئێمەش جێگەی سەربەرزی و شانازییە کە ئەو فەرھەنگە بووە فەرھەنگی ھەموو خەڵکی کوردستان بە ھەموو ئایین و نەتەوە و مەزھەبەوە دەبێ لەسەریشی بەردەوامبین، من پیرۆزبایی ئەو کەنیسە گەورەیە لە ھەموو برایانی مەسیحی دەکەم، تەئکید دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی لە ھەر نەتەوەیەک و ئایین و مەزھەبێک بن، وڵات وڵاتی ھەموومانە دەبێ ھەموومان بە برایەتی و بە سەربەرزی و بە ئازادی تێیدا بژین، داوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ ھەمووتان دەکەم. زۆر سوپاس.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button