کوردستانگرنگهەواڵ

گوتەبێژی پارتی: لەگەڵ یەکێتی کاندیدی هاوبەشمان نییە

مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕەتکردەووە بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، پارتی هیچ كاندیدێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هه‌بێت و “پارتی داوای گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌ چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات”.

له‌ دوای به‌شداریكردنی له‌ پرسه‌ی عومه‌ر میرانی، نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ توركیا، گوتەبێژی پارتی، له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسییه‌كان، ئەوەی گوت: ئه‌م كێشه‌ و بنبه‌سته‌ سیاسییه‌ی ئێستا هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ گفتوگۆ، له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كدی خوێندنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌روه‌ها ئەوەشی راگەیاند: پێویسته‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر خه‌می هه‌مووان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م ره‌وشه‌ی هه‌یه‌ و “پارتی له‌رێی لیژنه‌ی دانووستانییه‌وه‌، ته‌نیا گفتوگۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

له‌باره‌ی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، مه‌حموود محه‌ممه‌د ئاشکرای کرد: تا ئێستا هیچ كاندیدێكی هاوبه‌شمان نییه‌، كاندیدی ئێمه‌ و ئه‌وان دیاره‌، به‌ڵام گفتوگۆش به‌رده‌وامه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و عێراقییه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی عێراق کردۆتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button