ئابووریڕاپۆرتکوردستانهەواڵ

یەک هەفتە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی جووتیارن ماوە

بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت: ٢٠ی ئەیلوولی ئەم ساڵ، دوا وادەیە و ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه‌ به‌ لێخۆشبوونی (سەدا ١٥).

مەهدی خالید عەلی بەرێوەبەری بانکی “كشتوکاڵی هەولێر” بە پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ” ، له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه،‌ ئه‌م بانكه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارا كرایه‌وه‌ و خرایه‌وه‌ خزمه‌تی جوتیاران. دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م و بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی قه‌رزی جوتیاران و سوودی كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر قه‌رزه‌كان، بڕێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌كو قه‌رز درابوویه‌ جوتیاران له‌ ڕێگای ئه‌و بانكه‌وه‌ وه‌رگیرایه‌وه”

ئەو بەرێوەبەری بانک ئاماژەبەوە دەکات و دەڵێت ” كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی جوتیاران بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی قه‌رزی كشتوكاڵی ڕاگەیێندرا، كه‌ به‌ هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ زۆربه‌ی گرفته‌كان چارەسەر کران و ٥٠٠ جوتیار سوودمه‌ند بوون و بڕی قه‌رزی لێخۆشبووش بریتی بوو له‌( یه‌ك ملیار و ٦ ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زا)ر دینار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ لێخۆشبوونی ته‌واوی سوودی كه‌ڵه‌كه‌ بوو، كه‌ بڕه‌كه‌ی( یه‌ك ملیار و ٨٠٤ ملیۆن و ٣٧٤ هه‌زار) دینار بوو”

لە بارەی دوا وادی گەڕاندنەوەی قەرزی جووتیارن بۆ حکوومەت بە لێخۆشبوونی (سەدا ١٥) تەنها (یەک هەفتە)ی ماوە و ڕایگەیاند ” پێویستە ئەوەش بوترێت کە ٢٠(ی ئه‌یلوول) دوا واده‌ و ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه‌ به‌ لێخۆشبوونی (سەدا ١٥)”

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێم لە راپۆرتێکیدا ووردەکاری لەباری قەزری کەڵەکەبووی جووتیاران و دوا وادی کاتی دانەوەی قەرزەکانی لە زاری بەرێوەبەری بانکی کشتوکاڵ باڵاوکردۆتەوە.

مەهدی خالید عەلی. بەرێوەبەرت بانکی کشتوکاڵی هەولێر. وێنە: GOV.KRD

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات کە: لە ساڵی ٢٠٠٩وە بڕی ١٠٠ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ قەرزی جووتیارن بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.

لە سەد ملیۆن دۆلاری تەرخانکراو بۆ جووتیارن، بڕی (٧٢ملیار و ٤٩٦ملیۆن ٥٩ هەزار و٦٠٠ دینار) تەرخانکراوە.

بە قسەی ئەو بەرێوەبەری بانکی کشتوکاڵی هەولێر، جووتیاران تا ساڵی ٢٠٢٢، بڕی (٥٣ ملیار و ٨٢٥ ملیۆن و ٦٦١ هه‌زار دینار) یان گەڕاندۆتەوە بۆ حکوومەت. لەبارەی  قەرزی کەڵەکەبووی لای جووتیاران  کە نەگەڕێندراوەتەوە بۆ بانکی كشتوکاڵ  ”  ١٨ ملیار و ٦٥٤ ملیۆن و ٣٢٤ هه‌زار دینار” ە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ تاوکو ساڵی ٢٠١٣، ٥٠٠ جووتیار لەو قەرزانە سوودمەندبوون و (دوو هەزار و ٩٨) پڕۆژەی پێ چێبەجێ کراوە.

مەهدی خالید بەرێوەبەری بانکی کشتوکاڵی هەولێر، لە درێژەی قسەکانی بۆ پێگەی حکوومەتی هەرێم باس لە لێخۆشبوونی قەرزی جووتیارن دەکات ودەڵێت “به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی جوتیاران بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی قه‌رزی كشتوكاڵی ڕاگەیێندرا، كه‌ به‌ هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ زۆربه‌ی گرفته‌كان چارەسەر کران”

لە دڕێژەی قسەکانی مەهدی خالید ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت ” بڕی قه‌رزی لێخۆشبووش بریتی بوو له‌ (یه‌ك ملیار و ٦ ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زار دینار)، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ لێخۆشبوونی ته‌واوی سوودی كه‌ڵه‌كه‌ بوو، كه‌ بڕه‌كه‌ی (یه‌ك ملیار و ٨٠٤ ملیۆن و ٣٧٤ هه‌زار دینار) بوو، كه‌ له‌ ئه‌ستۆی جوتیاره‌‌كان بوو”

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button