کوردستانهەواڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی داوای بنەبڕکردنی دەستێوەردانی حزبی دەکات

لە میانەی بەشداریکردنی لە مەڕاسیمی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێند، دڵشاد عومەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی. لە وتارێکیدا ئاماژەی بە دەستێوەردانی حزبی کردووە وتی “داواکارم دەستێوەردانی حزبی بنەبڕ بکەین لە ناوەندەکانی خوێند، بەتایبەت لە دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکان”

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند “داواکارم دەستێوەردانی حزبی بنەبڕ بکەین لە ناوەندەکانی خوێند، بەتایبەت لە دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکان، تا ئەو دەستێوەردانە هەبێت چاوەڕوانی باش ناکرێت”

لە دڕێژەی گوتارەکەی دڵشاد عومەر محەممد ئاماژەی بە ڕەنگاوڕەنگ کردنی بۆچوونەکانی ناو سیستەمی پەروەردەی کوردستان کرد و وتی ” پێویسەتە پەورەدە وەک باغی گشتی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید، پێویستە وەکو باخچەی (گڵکەندی) قەڵاو منارەی لێبکەین”

لە دڕیژەی گوتارەکەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە مەراسیمی دەسپێکی ساڵی نوێێ خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٣٣. ڕایگەیاند “داواکارم لە حکوومەتی هەرێم، لێپرسینەوە بکات، لەو وەبەرهێنانەی کە سەدان یەکەی نیشتەجێبوون درووستدەکریت و بەڵام، زەوی قوتابخانەکە بەجێماوە و درووست نەکراوە. یا داگیرکراوە یا کراوە بە خوێندنی ناحکوومی”

هەر لەبارەی پڕۆژی وەبەرهێنانەکانەوە دڵشاد عومەر لە گوتارەکەیدا دەڵێت ” هەر کەسێک تێوەگڵابێت بە بەندەشەوەوە [دڵشاد عومەر محەممد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی] بکرێتە پەند و عیبڕەت، بۆ ئەوەی ووڵاتەکەمان بکەینە موئەسەساتی”

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی ئەیلوو. بە بەشداری (ملیۆنێک و ٨سەد هەزار) قوتابی. پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button