ئابووریکوردستانهەواڵ

وەزیری سامانە سرووشتییەکان.. دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکاتەوە

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بڕی ٧٠ملیار دینار تەرخان کراوە و ئەمساڵ دابەشکردنی بەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان و کەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەمال محەممەد رایگەیاند: دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکاتەوە. لە قۆناغی یەکەمدا ٣٢٠ هەزار خێزان سوودمەند دەبن.

هەر لەو کۆنگرەرۆنامەوانییە وەزیری سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٧٠ملیار دیناری بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکردووە.

لەبارەی نڕخی هەر بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان ، کەمال محەممەد رایگەیاند ” دیارینەکراوە و و هەفتەی داهاتوو نڕخەکە دیاری دەکەن”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button