کوردستانهەواڵ

خاوەن ماتۆرسکیلەکان ئاگاداربن

فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر. خاوەن ماتۆڕسکیلەکان ئاگادرادەکاتەوە: “هەندێک لەوبەڵگەنامانەتان پێ دەدەن گوایە ئەوە مەنەفێستە، لەکاتێکدا ئەوانە مەنەفێست نین، وەبەڵگەنامانە ساختەن و بازرگانەکان تەنها بەمەبەستی فێڵکردن پێتانی دەدەن”

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٣ی ئەیلووی ٢٠٢٢. فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر. خاوەن ماتۆرسکیلەکان ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتی کڕینی ماتۆرسکیل چەند بەڵگەنامەیەک وەک مەنفێست پێ دەدریت. وەک فازڵ حاجی باسی دەکات “ئەوانە مەنەفێستنین و ئەوە بۆ بازرگانی و فێڵکردنە”

لە ڕوونکردنەوەکەی وتەربێژی هاتوچۆی هەولێر، پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووک” بڵاویکردۆتەوە. هاتووە ” بۆیە تکایە ئاگاداربن وەتەنها ماتۆرسکیلی مەنەفێستی هەرێم بکڕن کەبێ کێشەیە وەبۆتان تۆماردەکرێت ودەستی بەسەرداناگیرێت”

مەفرەزەکانی هاتوچۆی هەولێر، چەند ڕۆژێک دەستیان بە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلە بێ ژمار و بێ مەنفێست کردووە.

لە کاردانەوەی ئەوەش، یەکێک لە خاوەن ماتۆرسکیلەکان چەند ماتۆری دەستبەسەرداگیراوی لە شەقامی ٦٠مەتری هەولێر گڕتێبەردا، دواتر لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەستگیرکار.

چەند بەڵگەنامەیەک، کە وتەبێژی هەولێر ڕایگەیاندووە، ئەو بەڵگەنامانە ساختەن. لە پیگەی فازڵ حاجی وەرگیراون:

بەڵگەنامەی ساختە. پیگەی فازڵ حاجی لە فەیسبووک
بەڵگەنامەی ساختە. پیگەی فازڵ حاجی لە فەیسبووک

بەڵگەنامەی ساختە. پیگەی فازڵ حاجی لە فەیسبووک
بەڵگەنامەی ساختە. پیگەی فازڵ حاجی لە فەیسبووک

-هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button